بە فەرمی.. یوێفا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا (یوێفا)، بڕیاریدا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەرشلۆنە و نیگرێرا بکات.

دوای ئاشکراکردنی بابەتی پەیوەندیی نێوان یانەی بەرشلۆنە و خوسێ نیگرێرای جێگری پێشووی سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی “لالیگا”، هەروەها تێوەگلانی یانە کەتەلۆنییەکە بە پێدانی بەرتیل بەبڕی (1.4 ملیۆن یورۆ).

میدیاکانی ئەوروپا مشتومڕێکی بەهێزیان لەو بارەیەوە دروستکردووە، دادگای باڵای ئیسپانیا ناچاربووە دەستوەردان بکات.

لەو بارەیەوە (یوێفا) ئاشکرایکردووە، وردەکارییەکانی دۆسیەکە پەیوەستە بە لادان لە یاسا کارپێکراوەکانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا، بۆ ناچارن لەو بارەیەوە دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی “ئیل کۆنفیدینسیاڵ”، لە ئەگەری سەپاندنی تۆمەتەکان بەسەر بەرشلۆنەدا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا ڕاستەوخۆ لە چالاکییە ئەوروپییەکان دووریاندەخاتەوە.

بابەتی پێشتر

بنزیمە لە بێدەنگی ڕیاڵ مەدرید توڕەیە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی 3 بەبێ كێشە دابەشدەكرێـت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید

پیرێزی سەرۆکی یانەى ڕیاڵ مەدرید داواى لە مۆرینیۆ کردووە دواى وازهێنانی ئەنچیلۆتی، بگەڕێتەوە مەدرید. ڕۆژنامەى لا ڕیپەبلیکا ئاشکرایکردووە،…
زیاتر ببینە

مێسی دەگەڕێتەوە

ئیدارەى یانەى بەرشلۆنە هەموو ڕێکارە یاساییەکانی پێشکەشی لا لیگا کردووە بۆ گەڕاندنەوەى مێسی. پێش ئەوەى بەرشلۆنە گرێبەست پێشکەشی…
Total
0
Share