هەولێر.. كەسێك بەتۆمەتی دزینی 4 تۆیۆتا لاندگرۆزەر و بڕێك پارە و زێڕ دەستگیركرا

21 ملیۆن دینار و دوو هەزار دۆلاریشی بردووە

پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، تۆمەتبارێك دەستگیركراوە كە پێنج ئۆتۆمبێل و بڕێك زێڕ و پارەی لە چەند ناوچەیەكی شارەكە دزیوە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایش، دژەتیرۆر، ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە هەماهەنگی توانیان تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. س. م) دەستگیربکەن، کە چەندین تاوانی دزی ئەنجامداوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە تاوانەكانی بریتین لە:
1. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر ڕەنگی سپی مۆدیل 2022 لە گوندی زانکۆ لە هەولێر.
2. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2022 ڕەنگی سپی.
3. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدێل 2013 ڕەنگی سپی لە شەقامی 60 مەتری لە گەراج.
4. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا لاندگرۆزەر مۆدیل 2011 ڕەنگی سپی.
5. دزینی ئۆتۆمبێلی جۆری تۆیۆتا کرۆلا مۆدیل 2017 ڕەنگی سپی.
6. دزینی 80 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لەگەڵ بڕی (2000$) دۆلاری ئەمریکی لە شاری ئیتاڵی 2.
7. دزینی بڕی (21,000,000) بیست و یەک ملیۆن دیناری عیراقی و بڕی (5000$) دۆلاری ئەمریکی و 15 مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 لە شاری مامۆستایان.

پۆلیسی هەولێر لە كۆتاییدا دەشڵێت، هێزە ئەمنییەكان وەک یەک تیم کاردەکەن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و بەرقەراربوونی ئەمنیەت و چەسپاندنی سەروەریی یاسا و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

ڕۆمانیا بڕیارێكی بۆ عێراقییەكانی نیشتەجێی ئۆكرانیا دەركرد

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاری نوێ لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەروازەی حاجی ئۆمەران داخرا

ئێوارەی ئەمڕۆ دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بەهۆی چڕیی بەفربارین و ئاستەنگی هاتوچۆوە داخرا. بەپێی زانیارییەكان داخستنی رێگای دەروازەكە…
Total
0
Share