بڕیاره سبه‌ى هەردوو شاندی دانوستاندنكارى ڕوسیا و ئۆكرانیا جارێكى دیكه كۆببنه‌وه و قۆناغى دووه‌مى گفتوگۆكانیان ده‌ستپێبكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، دواى ئه‌وه‌ى له كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كه‌مدا دانوستاندنە‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوو، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە قۆناغی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو شاندى دانوستاندنكارى ئۆكرانیا و ڕوسیا ئه‌نجامبدرێت.
جه‌ختیشیان كردووه‌ته‌وه، ئۆکرانیا داوایکردووە ڕوسیا هێرشەکەی بۆسەر وڵاتەکەیان ڕابگرێت و سەرجەم هێزەکانی لە خاکی ئۆکرانیادا بکشێنێتەوە.
له‌به‌رامبه‌ریشدا لە کۆبوونەوەكه‌ى پێشوودا ڕوسیا داوای لە ئۆکرانیا کردووە دان بە هەردوو کۆماری دۆنیتسک و لۆهانسکدا بنێت کە ڕوسیا پشتیوانی‌یان دەکات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایکردبوو ئۆکرانیا واز لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی دوورگەی کریمیا بهێنێت کە لە ساڵی 2014دا حكومەتی ڕوسیا بە فەرمی خستییه‌سەر وڵاتەکەی.
بەهۆی پێداگیریی شاندی هەردوو وڵات له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان، لە قۆناغى یه‌كه‌مى دانوستاندنه‌كانیاندا نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕێككه‌وتنێك و بڕیاریاندا كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ كاتێكی تر دوابخه‌ن.