گەنجێك بە چەكی تاپڕ كوژرا

براكەی دەستگیركراوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 20 ساڵ بەچەكی تاپڕ كوژراوە و براكەشی دەستگیركرا.

موقەدەم عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكردەوە، هاوڵاتییەكی تەمەن 20 ساڵ كە دانیشتووی ناسیاو سەر بە ناحیەی كوڵەجۆیە و بەڕەگەز عەرەبە لە شوێنی كارەكەی كە پیشەی بەخێوكردنی حەوزی ماسی بووە بە فیشەكی تاپڕ كوژراوە.

لە ڕاگەیەنراوەكە هاتووە، دوای توێكاری بۆ تەرمەكەی بە بڕیاری پزیشكی دادوەر و بە ماددەی 406 لە یاسای سزادان براكەی كە تەمەنی 18 ساڵە دەستگیركراوە و پەڕاوەی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

مەرجی وەزیری دارایی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

دانوستاندنەکانی ڕوسیا و ئۆکرانیا گەیشتن بە چی؟ مەرجەکانی هەردوولا چیبوون؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، خشتەكانی بودجە بە شێوەیەك گۆڕانكاری تێداكراوە كە لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمدایە و ئەوەی…
Total
0
Share