نرخی بەرمیلێك نەوتی عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 92 دۆلار بووە

وەزارەتی نەوت ئاماری سەرەتایی بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراو و داهاتی فرۆشی بۆ مانگی ڕابردوو بڵاوكردەوە.

وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، كۆی هەناردە و داهاتی بەدەستهاتووی مانگی شوباتی ڕابردوو، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان كە لە كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق دەرچووە گەیشتووەتە هەناردەی 92 ملیۆن و 790 هەزار و 173 بەرمیل نەوت بە بڕی داهاتی 8.54 ملیار دۆلار.

دەشڵێت، بڕی هەناردەی نەوت لە ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە گەیشتووەتە 91 ملیۆن و 314 هەزار و 828 بەرمیل، لەڕێی كێڵگەكانی كەركوكیشەوە بەرەو بەندەری جەیهان گەیشتووە ملیۆنێك و 475 هەزار و 345 بەرمیل.

وەزارەتی نەوت ڕوونیشیكردەوە، بڕی هەناردەی ڕۆژانە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 314 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتووەتە زیاتر لە 92.083 دۆلار.

بابەتی پێشتر

نەخۆشخانەی شار هەڕەشەی داخستنی لەسەرە

بابەتی دواتر

ژنانی چین لەپێناو جوانی چییان کرد؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
Total
0
Share