لە ڕووداوی هاتوچۆكەی چەمچەماڵ پێنج پێشمەرگە بوونە قوربانی

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە

لە كاتی گەڕانەوەیاندا لە دەوامی فەرمی ژمارەیەك پێشمەرگە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون بەهۆیەوە پێشمەرگەیەك گیانیلەدەستدا و چواری دیكە برینداربوون.

بەشی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنوری گەرمەسێر پێنچ لە پێشمەرگەکانی فەوجی 3ی لیوای 19ی پیادە، لەکاتی گەڕانەوەیان لە دەوامی فەرمی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون.

ڕوونیشیكردەوە، بەهۆیەوە یەكێك لە پێشمەرگەكان بەناوی (عەلی عەبدوڵا ئەحمەد) گیانیلەدەستدا و چوار پێشمەرگەی دیكە بە ناوەكانی (ئاراز بایز خدر، حەسەن عەلی حەسەن، دەرباز ساڵح عەبدوڵا و عەبدوڵا سەعید مەلا) برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە بریندارەکان لە نەخۆشخانەی شار لەژێر چاودێری پزیشکدان و چارەسەر دەکرێن.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە ڕووداوەکە لە کاتژمێر 11:50 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویداوە.

ئاشكراشیكرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە نۆ کەس برینداربوون و کەسێک گیانیلەدەستدا، پێنجیان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی شۆڕش لە چەمچەماڵ.

بابەتی پێشتر

سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاكان جبوری-یە لە پۆستەكەیدا

بابەتی دواتر

کاروانێکی سەربازیی ڕوسی بەدرێژیی 27 کیلۆمەتر بەرەو کیێڤ بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: پێویستە ئاستی هەماهەنگی لە نێوان هێزەکانی هەرێم و عێراق و هاوپەیمانان زیاتر بکرێت

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، “پێویستە ئاستی هەماهەنگی و لێکتێگەیشتن لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوپەیمانان زیاتر بکرێت”.…
Total
0
Share