سەركردایەتیی یەكێتی: پارتی بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاكان جبوری-یە لە پۆستەكەیدا

سەركردایەتیی كەركوكی یەكێتی ڕایدەگەیەنێت، پارتی بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییەی پاڵپشت و بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاکان جبوری-یە لە پۆستەکەی دا.

سەرکردایەتیی کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیەندراوێكی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک بڵاوكردەوە و تیایدا دەڵێت، ئەمڕۆ کاندیدێکی پێکهاتەی عەرەب لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سوێندی یاسایی خوارد لە بری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک. “ئەم پڕۆسەیە لەلای یەکێتی ڕوونە کە چۆن ئەم پیلانگێڕییە داڕێژراوە و بەرنامەی بۆ دانراوە. مەبەست لێی مانەوەی ڕاکان جبوری-یە وەک بەشێک لە برەودان بە سیاسەتی بەعەربکردنی کەرکوک”.

دەشڵێت، ئەوەی جێگەی نیگەرانییە بۆ یەکێتی و خەڵکی کەرکوک، ئەوەیە کە “پارتی دیموکراتی کوردستان بەشێکە لەو هاوپەیمانێتییەی کە پاڵپشت و بەرنامەداڕێژەری مانەوەی ڕاکان جبورییە لە پۆستەکەی دا”.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، یەکێتی بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنێت پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستحقاقی نەتەوەی کوردە، هەروەها لەگەڵ هەموو هێز و لایەنە تێکۆشەرەکانی کوردستان بەردەوام دەبێت لە هەوڵ و کۆششەکانی بۆ دەستەبەرکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکوک و، بەهیچ شێوەیەک سازشی لەسەر ناکات.

دووپاتیشیدەكاتەوە، هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە بەمشێوەیە بچێتە ناو پیلانگێڕییەکان دژ بە کەرکوکییەکان و دانوستاندن بکات بۆ مانەوەی راکان جبوری لە پۆستی پارێزگاری کەرکوک.

 

بابەتی پێشتر

تایوان دەبێتە سارایێڤۆی سەدەی 21؟

بابەتی دواتر

لە ڕووداوی هاتوچۆكەی چەمچەماڵ پێنج پێشمەرگە بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share