كۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نا دەستووریبوونی یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان پێكدەهێنێت.
بەگوێرەی نوسراوێك كە واژۆی ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت و سەرۆكی كۆمپانیاكەی لەسەرە و لە بەرواری 26ی شوباتی 2022 دەركراوە بڕیاردراوە بەپێكهێنانی لیژنەیەك بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە لە 15ی شوباتی 2022 دەرچوو و تیایدا یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی بە نادەستووری ناوبرد.
بەشێكی دیكەی بڕیارەكەی دادگا، حكومەتی هەرێم پابەنددەكات بەوەی تەواوی بەرهەمی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكە كە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان نەوتی لێدەردەهێنێت ڕادەستی حكومەتی ناوەندی بكات.
بڕیارەكەی كۆمپانیای نیشتمانیی نەوت لەو چێوەیەدایە و تیایدا لیژنەكە دەستكراوە دەكات بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم ئەركەكانی بواری نەوت بەپێی بڕیارەكەی دادگا، بۆ ئەوەش دەتوانێت توانا و لێهاتوویی كەسانی شارەزا بخاتەگەڕ، لەگەڵ ڕاوێژ بە كۆمپانیاكان.
بڕیارەكە بەتەواوی تایبەتە بە بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی سەبارەت بە پرۆسەی نەوتی هەرێم، بەڵام بەهیچ جۆرێك ناوی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە پەیوەندیداری دۆسیەكەیە نەهێناوە.
دەقی بڕیارەكە: