ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە بۆ هەڵبژاردەی سوید

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی سوید، یانی ئاندێرسۆن جارێکی دیکە زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال بانگهێشتکردەوە.

بڕیارە لە ڕێکەوتی 11 و 14ی ئەم مانگە (تشرینی دووەم)، هەڵبژاردەی سوید لەچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی جۆرجیا و ئیسپانیا ببێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئانی ئاندێرسۆنی ڕاهێنەر بانگهێشتی زڵاتانی کردووەتەوە.

لە ئازاری 2021 و دوای دابڕان بۆ ماوەی پێنج ساڵ، زڵاتان لە وازهێنان پاشگەزبووەوە و گەڕایەوە بۆ بەشداریکردن لە چالاکییە نێودەوڵەتییەکاندا، بڕیاربوو بەشداریی یورۆی 2021 بکات، بەڵام بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتەوە.

زڵاتان تەمەنی 40 ساڵە و باشترین گۆڵکاری نێودەوڵەتیی سویدە بە تۆمارکردنی 62 گۆڵ لەکۆی 118 یاری، لەو کاتەوە لە وازهێنان پاشگەزبووەتەوە سێ جار بانگهێشتی پێکهاتەکانی سوید کراوە، بەڵام تەنها دوو یاری ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

ستۆیچکۆڤ بۆ لاپۆرتا: دەتەوێت ئەفسانەیەکی دیکەش دەربکەیت؟

بابەتی دواتر

چوار ئەستێرەی بواری تۆپی پێ لەم وەرزە گۆڵیان تۆمارنەکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share