دادگاییکردنی بێریڤان ئەیوب بۆ کاتێکی نادیار دواخرا

بۆ دووه‌مجار دانیشتنى دادگاییكردنى ڕاگیراو بێریڤان ئەیوب یه‌كێك له‌ چالاكوانه‌كانى بادینان بۆ كاتێكى نادیار دواخرا.

تیمى پارێزه‌رانى بێریڤان ئەیوب، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى ڕوونبكرێته‌وه‌ دانیشتنى دادگاییكردنى ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ دواخرا كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ 16 مانگه‌ لە هەولێر دەستگیركراوە.

باسیان له‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى دادگاى 2ى تاوانه‌كانى هه‌ولێر دادگاییكردنه‌كه‌ بۆكاتێكى نادیار دواخراوه‌.

به‌وته‌ى تیمى پارێزه‌ره‌كانى ئه‌و تۆمه‌تانه‌شى كه‌ دراونه‌ته‌ پاڵ ئه‌و ژنه‌ چالاكوانه‌ تێكدانى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستانه‌، به‌ڵام به‌ڵگه‌كانى سه‌رى لاوازن.

بابەتی پێشتر

نرخى دۆلار كه‌مێك دابه‌زی

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. لەڕووداوێکی هاتوچۆدا 10 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: تیمەكان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بە مەبەستی دروستنەكردنی ئاستەنگی هاتوچۆ، تیمەكانی سەرۆكایەتیمان شەوانە كاری نۆژەنكردنەوەی شەقامەكان ئەنجامدەدەن. بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی…
زیاتر ببینە

پارتی پۆستێكی نوێ وەردەگرێت

وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە دوا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا ڕەزامەندی درا ئەندامێك بۆ ئەنجومەنی نەوت و…
Total
0
Share