كاروانی سەدان تانكی ڕوسی نەیانتوانی بچنە كیێڤەوە.. “دوژمن شڵەژاو و ماندووە”‏

شەوی ڕابردوو ڕوسیا هێرشێكی گەورەی بۆسەر كیێڤ ئەنجامدا، بە سەدان تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازی كاروانیان گرتبوو بۆ شكاندنی هێڵەكانی بەرگریی ئۆكرانیا، بەڵام هەوڵەكە تێكشكێندرا، وەك ئەوەی ئۆكرانییەكان باسیدەكەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئۆكرانیا بڵاویكردەوە، سوپای ڕوسیا شەوی ڕابردوو دووبارە ویستوویەتی هیڵەكانی بەرگریی سوپای ئۆكرانیا بشكێنێت و بچێتە كیێڤی پایتەختەوە، بەڵام “تەواوی هەوڵەكان شكستیانهێناوە”.

ئاژانسەكە لەزاری ئۆلیكساندەر سێرسكی، فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی ئۆكرانیاوە گواستوویەتییەوە، “دۆخەكە لە كیێڤ لەژێر كۆنترۆڵدایە”، بەوتەی فەرماندە ئۆكرانییەكە، “هێزەكانی ڕوسیا زیانی گەورەی گیانییان بەركەوتووە”.

شەوی ڕابردوو وێنەی سەدان تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازیی ڕوسی بڵاوكرانەوە، كە لە ئاسمانەوە گیرابوون، هێزەكانی ئۆكرانیا وای بڵاوكردەوە، ڕوسیا هەوڵیداوە بەو تانك و ئۆتۆمبێلە سەربازییانەوە ناوچەكانی دەوروبەری كیێڤ كۆنترۆڵ بكات، بەڵام نەیتوانیوە.

هێزە وشكانییەكانی ئۆكرانیا دەشڵێن، “تەواوی جووڵەی دوژمن لەژێر كۆنترۆڵدایە”.

سێرسكی وا وەسفی هێزەكانی ڕوسیای كردووە، كە “شڵەژاو و ماندوون”.

بابەتی پێشتر

خەڵکی چین ئالوودەی بەکارهێنانی مۆبایلن

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرەخۆشی لە كۆسرەت ڕەسول دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

30 كۆچبەر لە ئاوەكانی یۆنان ڕزگاركران

لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە 30 كۆچبەری سەر بەلەمێكی دارین ڕزگاركران، دوای ئەوەی كۆنتڕۆڵی ئاراستەكردنی تێكدەچێت. بەپێی وتەی دەسەڵاتدارانی یۆنان…
Total
0
Share