سوپای ئۆكرانیا: خاركیڤ-مان كۆنترۆڵكردەوە

سوپای ئۆكرانیا جەختدەكاتەوە كە شاری خاركیڤ (دووەم گەورەترین شاری وڵاتەكە)ی كۆنترۆڵكردووەتەوە و هێزەكانی ڕوسیای لە شارەكە وەدەرناوە.

ڤالێری زالوژنی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا كەمێك لەمەوبەر لە خاركیڤەوە ڕایگەیاند، شارەكەیان كۆنترۆڵكردووەتەوە و 200 سەربازی ڕوسیا خۆیان ڕادەستی سوپای ئۆكرانیا كردووە.

بەپێی حكومەتی ئۆكرانیا، تا ئەمڕۆ 4300 سەربازی ڕوسیا و لە شەڕەكاندا كوژراون، بەڵام ڕوسیا تەنها بە “ژمارەیەك كوژراو و بریندار” باس لە زیانە گیانییەكانی سوپاكەی دەكات بەبێ ئەوەی ژمارە بخاتەڕوو.

هاوكاتی ئەم هەواڵە، ئاژانسی ئینتەرفاكس لە زاری سوپای ڕوسیاوە بڵاویكردەوە، چەند سەربازێكی ڕوس لە ئۆكرانیا بەدیل گیراون.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا “پێنتاگۆن”یش ڕایگەیاند، ڕوسیا سەرەڕای تێپەڕبوونی چوار ڕۆژ بەسەر دەستپێكردنی جەنگدا، هێشتا ئەو ئامانجەی نەپێكاوە كە لەپێناویدا هێرشیكردەسەر ئۆكرانیا.

پێنتاگۆن دەڵێت، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرییەكی توندی ئۆكرانییەكانەوە، سوپای ڕوسیا نەیتوانیوە ئامانجەكانی بپێكێت و زیاتر پێشڕەوی بۆ ناوخاكی ئۆكرانیا بكات.

بابەتی پێشتر

فیفا ڕوسیا سزادەدات و دەڵێت: ڕەنگە لە پێشبڕكێكان دووریبخەینەوە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ له‌ چوارینه‌کانی به‌رده‌وامه‌ و بلباوی به‌ چوار گۆڵ تێپه‌ڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share