سه‌رۆكى ڕوسیا هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمیی وڵاتەكەی خسته حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی شه‌ڕكه‌رییه‌وه.
میدیاكانى ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه، پوتین لەمیانی كۆبوونه‌وه‌ى ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەكەی، كە سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگری و ڤالێری گیرامسیمۆڤ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ئه‌ركانى گشتىی سوپا بەشداربوون تیایدا، فه‌رمانى كردووە هێزى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌تۆمی بخاتە حاڵه‌تى ئاماده‌باشیی شه‌ڕكه‌رییه‌وه.
سه‌رۆكى ڕوسیا هۆكاری بڕیارەكەی گەڕاندووەتەوە بۆ “لێدوانە دوژمنكارەكانی ناتۆ” بەرامبەر بە وڵاتەكەی.
بڕیارەكەی پوتین له‌كاتێكدایه، ماوه‌ى چوار ڕۆژه هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا دەستیپێكردووە، چەند ناوچەیەكی كەمی كۆنترۆڵكردووە، بەتایبەت لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیا، بەڵام نەیتوانیوە كیێڤ-ی پایتەخت كۆنترۆڵ بكات.