بەرشلۆنە چاوی بڕیوەتە کوندی و پێشبڕکێی دوو یانەی تر دەکات

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی خولی ئیسپانیا دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی فلۆریان پلیتینبێرگ لە تۆڕی “سکای سپۆرتس”، بەڕێوەبەرانی یانەی بەرشلۆنە هەنگاوەکانیان بۆ گواستنەوەی جول کوندیی بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی ئیشبیلیە دەستپێکردووە، لەم هەوڵەشدا هاوتەریبن لەگەڵ یانەکانی چێڵسی و ڕیاڵ مەدرید، کە بەهەمان شێوە داوای یاریزانەکەیان کردووە.

نرخی شکاندنی بۆندی جول کوندی 80 ملیۆن یورۆیە، هەر سێ یانە ڕکابەرەکە لەهەوڵدان بە کەمتر لەو نرخە بۆ پێکهاتەکانیانی دابینبکەن.

کوندی یەکێکە لە بەرگریکارە بەتوانا و کاریگەرەکانی ئیشبیلیە، 30 یاری بۆ یانە ئەندەلوسیەکە کردووە، گۆڵێکی تۆمارکردووە و یەکێکی دیکەی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

یاریكردن به‌ چه‌رخ ماڵێكى سوتاند

بابەتی دواتر

مێسی تاوەکو ئێستا باشترینی ئەوروپایە بۆ ساڵی 2022

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share