جارێكى دیكه دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و هەمواری یاسای هەڵبژاردن پرسی سەرەكیی چاوەڕوانكراوە، سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ یه‌كه‌م كۆبونه‌وەى وه‌رزى به‌هاره‌ی خۆی.
د. ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان له بانگهێشتنامه‌یه‌كدا بۆ په‌رله‌مانتاران ده‌ڵێت، “به پشتبه‌ستن به حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین، بۆ دانیشتنی ژماره (1)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان”.
ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه، كۆبونه‌وه‌كه له كاتژمێر 12:00ی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی یه‌كی (ئازار/3) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان واژووی له‌سه‌ر كردووه، خولی به‌هاره‌ى ساڵی چواره‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌پێی حوكمى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ى (٧)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێته‌وه و سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كات و پاشان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان وتارێك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دان ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌م پڕۆژه و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (90، 91، 93، 96، 97)، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه پێكهاتون له:
یه‌كه‌م: پێشنیازه‌یاسای (پاراستنی ئه‌رشیف) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
دووه‌م: پڕۆژه‌یاسای (چه‌ك) له هه‌رێمی كوردستان-عێراق.
سێیه‌م: پڕۆژه‌یاسای (هه‌موارى یه‌كه‌می یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان-عێراق، ژماره (6)ى ساڵی 2021.
هەروەها خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پڕۆژه‌یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی ئاو له هه‌رێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمى مادده‌كانى (87، 88، 89) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.