ئەنچلۆتی ڕەخنە لە چیمەنی یاریگاكەی ڤایكانۆ دەگرێت

كارلۆ ئەنچلۆتی، ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیناخۆشە بوترێت تیپەكە بەهۆی كۆرتوای گۆڵچییەوە بردنەوە بەدەست دەهێنێت.

ڕیاڵ مەدرید بە زەحمەت بە گۆڵێكی بی بەرامبەر لە ڕایۆڤایكانۆی بردەوە و تاكە گۆڵەكەش كەریم بنزیمە تۆماریكرد.

ئەنچلۆتی پێیوایە بە گشتی یاریزانەكان ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووە.

ئاماژەی بەوەشدا كە هێڵی بەرگرییان كەمێك شڵەژانی پێوە دیار بووە و كۆرتوا زۆربەی كێشەكانی چارەسەر كردوە.

ئەنچلۆتی ڕەخنەی لە چیمەنی یاریگاكە گرت و پێیوایە كەم تیپ توانیویەتی لەو یاریگایەدا براوە بێت.

ڕاهێنەرەكەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد بردنەوەكە بۆ ئاستی بەرزی هەموو یاریزانەكان دەگەڕێتەوەو پشكی شێر تەنها بەر كۆرتوای گۆڵچی ناكەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان یونایتد دووخاڵی له‌ده‌ستدا و به‌شێوه‌یه‌کی کاتی له‌پله‌ی چواره‌مدایه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی واتفۆرد بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بێ گۆڵ کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share