به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى 1ى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ گەنجینەكان نەڕۆیشتووە كه سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه بكه‌ن.
پێشتر وا بڵاوكرایەوە، لە 27ی ئەم مانگەوە، واتا سبەینێ، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی دوو دەكرێت له‌و باره‌یه‌وه حه‌سه‌ن ڕه‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌نجینه‌ى 1ى سلێمانى به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، تائێستا هیچ بڕیارێك بۆ گەنجینەكان نەڕۆیشتووە كه سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنى مووچه بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بەهۆی تۆماركردنی سكاڵایەك لە دژی ناردنی 200 ملیار دینارەكە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم، ناردنی پارەكە ڕاگیراوە.
بۆ مانگی یەك، تا ئێستا حكومەتی فیدراڵ 200 ملیار دینارەكەی بۆ هەرێم نەناردووە، كە پێشتر پارەی هەر مانگێك، لە نزیكەی 10ی مانگەكەی دواتری دەنێردرا.
بۆ مووچەی مانگی یەكی مووچەخۆرانی هەرێم، حكومەت بەهۆی نەناردنی 200 ملیار دینارەكەوە گرفتی بۆ دروست بوو، بەهۆیەوە ناچار بوو لە داهاتی نەوتیی مانگی دوو مووچەی مانگی یەك تەواو بكات.