جارێكى دیكه‌ تویته‌ر كێشه‌ى تێكه‌وت

بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە، کێشە لە داخڵبون بۆ تویته‌ر دروستبووە.

کۆمپانیای تویتەر بڵاویکردەوە، کێشەی داغڵبوون بۆ ناو تۆڕەکەیان له‌چه‌ندین وڵاتى جیهان دروستبووە و بەشێک لە بەکارهێنەران ناتوانن هەژمارەکانیان بکەنەوە.

كۆمپانیاكه‌ جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، لە ئێستادا لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەدان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌ماوه‌ى كه‌متر له‌مانگێكدا دووه‌مجاره‌ تۆڕەکە ڕووبەڕووی گرفت بووه‌تەوە، تا ئێستاش به‌رپرسانى كۆمپانیاكه‌ هۆكاره‌كه‌یان ئاشكرانه‌كردووه‌.

بابەتی پێشتر

ڕوسیا فەرمانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای لەسه‌رجه‌م قۆڵەکانەوە دەرکرد

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مه‌درید به‌ زه‌حمه‌ت دێربی بچوکی مه‌دریدی برده‌وه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share