(ڤیدیۆ) بلباو گڕی بەردایە لالیگا و سێ خاڵی لە ئەتلەتی داماڵی

بلباو بە بردنەوەی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کێبڕکێی یانەکانی لالیگای بەهێزتر کرد

ئەمشەو، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 32ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیک بلباو ڕوبەڕوی ئەتلەتیکۆ مەدرید بووەوە و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

بلباوی باسکی لە یاریگای سان مامێس میوانداری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی یەکەمی ڕیزبەندی لالیگای کرد، یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرانبەر گۆڵێک لەبەرژەوەندی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی ڕۆخی بلانکۆس لە خولەکی 77 لەلایەن ستیفان ساڤیچ و دوو گۆڵەکەی بلباو لە خولەکەکانی هەشت و 86 لەلایەن ئالێکس بێرینگوێر و ئینیگۆ مارتینێزەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/6rjjdn

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، ئەتلەتیکۆ مەدرید لە کۆی 33 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 و بە (73) خاڵەوە لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی هاوشێوەی هەفتەی ڕابردوو بەردەوامبوو، لە بەرانبەردا بلباو بە 41 خاڵەوە لە پلەی نۆیەمدا جێگیربوو.

بردنەوەی بلباو لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کێبڕکێی یانەکانی ئیسپانیا دەگەیەنێتە دۆخی ئاگرین، بەوپێیەی بەرشلۆنە کە یارییەک کەمتری ئەنجامداوە و خاوەنی 71 خاڵە لە توانایدایە بە بردنەوەی یارییە دواخراوەکەی لوتکەی ڕیزبەندی بگرێتەوە.

بابەتی پێشتر

پوتین و بایدن یەک دەبینن و ئەمریکا خرایە لیستی "وڵاتانی نا دۆست"ی ڕوسیا

بابەتی دواتر

(فۆتۆ) بردنەوەی ئەتلەتیک بلباو لە ئەتلەتیکۆ مەدرید (2-1)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share