بۆ چارەسەری كێشەكان واشنتن بەغداد و هەرێم ئاگادار دەكاتەوە

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت عێراق و هەرێمی كوردستان هەماهەنگی بكەن و بەغدادش بۆ دانەوەی قەرزەی كۆمپانیاكانی نەوت؛ پشت بە دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم ببەستێت.

مایكڵ واڵتز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە، لەمیانەی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانى، سەرۆك وەزیرانی عێراق پرسی وزە، كێشەی نەوت و قەرزەكانی عێراقیان تاوتوێكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەسەر عێراق و هەرێمی كوردستان پێویستە بۆ چارەسەری كێشەكان و دانەوەی قەرزی كۆمپانیا ئەمریكییەكانی بواری وزە هەماهەنگی لەگەڵ یەكتر بكەن.

واڵتز ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت عێراق دەستوبرد بكات لە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكانی جەیهان لەپێناو ئەوەی نرخی بەرزی نەوت جارێكی دیكە جێگیری بەخۆیەوە ببینێت و هۆكارێكی دیكەش بێت تا بەغداد لە بواری وزەدا چیدیكە پشت بە تاران نەبەستێت.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریكا روونیشیکردەوە، ئیدارەی وڵاتەكەی فشاری بەرفراوانی خستووەتە سەر تاران و بەهیچ شێوەیەك رێگانادات هاوكاری دارایی و ئابوری پێشكەش بكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share