سلێمانی.. كەسێك لەسەر پردی كۆبانێ كەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو

سلێمانی

كەسێك لەسەر پردی كۆبانێ لە سلێمانی كەوتەخوارەوە و بە سەختی برینداربوو، بەڵام هێشتا هۆكاری ڕووداوەكە ئاشكرانەبووە.

ئەمڕۆ هەینی كەسێك لەسەر پردی كۆبانێ كە دەكەوێتەسەر شەقامی (بازنەی مەلیك مەحموود) لە شاری سلێمانی كەوتووەتە خوارەوە و بە سەختی برینداربووە.

كەسەكە تەمەنی 30 ساڵە و تیمەكانی سەنتەری فریاگوزاریی خێرا گواستوویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار.

لەبارەی ڕووداوەكە، سامان نادر بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا دوا و ڕایگەیاند، “تا ئێستا دیارنییە ڕووداوەكە خۆكوژییە یاخود نا”.

بابەتی پێشتر

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا: سەرۆكی ئۆكرانیا ناتوانێت پەیوەندیم پێوە بكات و خۆی شاردووەتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆكی ئۆكرانیا داوای دانوستاندن لە سەرۆكی ڕوسیا دەكات و پوتین دەڵێت، ئامادەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share