فڕۆكەخانەی سلێمانی: هێرشەكەی ڕوسیا كاریگەریی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان نەبووە

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی

تائێستا هیچ گەشتێكی فڕۆكەخانەی سلێمانی بەهۆی هێرشەكەی ڕوسیاوە دوانەخراوە و بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەكەش دەڵێت، كاریگەری لەسەر گەشتەكانیان نەبووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕوسیا دەستپێكردنی هێرشی وڵاتەكەی بۆسەر ئۆكرانیا ڕاگەیاند.

بڕیاری ڕاگەیاندنی جەنگ بووە هۆی ڕاوەستانی بەشێك لە گەشتە ئاسمانییەكان لە وڵاتەكانی دەوروبەر و هەندێك لە وڵاتانی ناوچەكەش.

تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بارودۆخی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا تائێستا هیچ كاریگەرییەكی لەسەر گەشتە ئاسمانییەكان بۆ سلێمانی و بەپێچەوانەوە نەبووە، گەشتەكان بەپێی خشتەی دیاریكراو ئەنجامدەدرێن.

وتیشی، “تەنها گەشتی ئاسمانی بەیروت ڕاوەستاوە، ئەوەش پەیوەندی بە كێشەی دارایی نێوان تيمى فڕۆكەكان و هێڵی ئاسمانیی عێراقەوە هەیە”.

پێشتر میدیاكان بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەكان لە شارەكانی باشووری ڕوسیا ڕاوەستاون.

هاوكات توركیاش ڕاوەستاندنی گەشتە بڕیاردراوەكانی ئەمڕۆی بۆ ئۆكرانیا ڕاگەیاند.

 

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: لێزمەباران دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

چین هەڵوێستی خۆی لەسەر هێرشەكەی ڕوسیا دەردەبڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە هەڵوێستی راگەیاند

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستی لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند و ئەنجامەكانی رەتكردەوە. بەپێی راگەیەندراوێكی بزووتنەوەی گۆڕان تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share