لە یەكێك لە بازگە كاتییەكانی كەركوك، بەرپرسێكی حزبی سۆشیالیست دەستگیركرا و هۆكارەكەشی بۆ هەڵگرتنی دەمانچە دەگەڕێندرێتەوە.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەكێك لە بازگە كاتییەكانی هێزە عێراقییەكان لە گەڕەكی دەروازە بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان دەستگیركرا.
پەیامنێرمان لە كەركوك پێی ڕاگەیاندین، دەستگیركردنەكە بەبیانووی هەڵگرتنی چەكەوە بووە.
وتیشی، “تائێستا (كاتی ئامادەكردنی ئەم هەواڵە) ئەو بەرپرسە دەستبەسەرە و بڕیارە بە كەفالەت ئازادبکرێت”.
ماوەی چەند ڕۆژێكە لەلایەن سوپا و هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە بازگە لە چەند ناوچەیەكی شارەكە دانراون و لێپرسینەوە لە سەرنشینان و شۆفێران دەكەن.