وته‌بێژى كۆشكى كرملین ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گوێیان لە وتارەکەی بایدن نه‌گرتووه كه له‌باره‌ى ئۆكرانیاوە قسه‌ى كردووه، به‌هۆی ئەوەی پوتین کۆبوونەوەی هەبووه.
دیمتری پیسكۆڤ، وته‌بێژى كۆشكى كرملین به میدیاكانى وڵاته‌كه‌ى وتووه، له‌كاتى وتاره‌كه‌ى جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكادا كه له‌باره‌ى ئۆكرانیا و ڕوسیاوه قسه‌یكرد، سه‌رۆك پوتین گوێی له وتاره‌كه نه‌گرتووه.
وتیشی، به‌هۆی ئه‌وه‌ى سه‌رۆكى ڕوسیا كۆبوونه‌وه و كاری جددی هه‌بووه، گوێی له قسه‌كانى سه‌رۆكى ئه‌مریكا نه‌گرتووه.
دوێنێ بایدن له كاردانه‌وه‌ى بڕیاره‌كه‌ى مۆسكۆ كە دانی بە دوو ناوچەی سەر بە ئۆكرانیا وەك دوو وڵاتی سەربەخۆدا نا، سه‌پاندنى چه‌ند سزایه‌كى به‌سه‌ر ڕوسیادا ڕاگه‌یاند.