سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا نرخى نه‌وت سێ هێندە و چوار هێندە بەرزدەبێتەوە.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “نرخی نەوت زیاتر به‌رز دەبێتەوە، پوتین نەک تەنیا ئەوەی دەستدەکەوێت کە هەمیشە ویستوویەتی، بەڵکو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و گازەوە، دەوڵەمەندتردەبێت”.
تره‌مپ پێشیوایه، لە ماوەیەکی کورتی داهاتوودا نرخى نه‌وت سێ هێندە و چوار هێندە بەرزدەبێتەوە.
له‌باره‌ى دۆخى ئۆكرانیاوه سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكا پێیوایه، ئەوەی ئێستا پوتین دەیکات بە هیچ شێوەیەک لە سەردەمی ئیدارەكه‌ى خۆیدا نەیدەکرد.