پوتین فەرمانی بە سوپای ڕوسیا كرد كۆمارە دانپێدانراوەكان بپارێزن

سەرۆكی ڕوسیا فەرمان بە سوپای وڵاتەكەی دەكات كۆمارەكانی لۆگانسك و دۆنیتسك بپارێزن.

دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا نووسراوی داننان بە كۆمارەكانی لۆگانسك و دۆنیتسك-ی ئۆكرانیای واژووكرد، بەپێی فەرمانەكەی سەرۆكی ڕوسیا، “هێزە چەكدارەكانی ڕوسیا ئۆپەراسیۆنی پاراستنی ئاشتی” ئەنجامبدەن لە خاكی هەریەكە لە كۆمارەكانی لۆگانسك و دۆنیتسك.

فەرمانەكەی پوتین بۆ سوپای وڵاتەكەی دوای ئەوە دێت، كە گوایە سەرۆكەكانی هەردوو كۆمارەكە داوایان كردووە بەپێی هەردوو ڕێككەوتنی “هاورێیەتی و هەماهەنگی” و “یارمەتیی دوولایەنە”، كە پێشتر لەنێوان كۆمارەكان و مۆسكۆدا واژووكراون.

پوتین لە نووسراوەكانی داننان بە كۆمارەكاندا فەرمانی بە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەی كردووە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتی لۆگانسك و دۆنیتسك بكەن لەبارەی دروستكردنی پەیوەندیی دیپلۆماسی و واژووكردنی ڕێككەوتن لەگەڵیان.

دیار نییە دوای ئەو فەرمانە، سوپای ڕوسیا دەست بە پێشڕەوی بەرەو خاكی ئۆكرانیا و دوو كۆمارە دانپێدانراوەكە دەكات، یان نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها کحولم خواردووەتەوە.. سەرۆک وەزیرانی فینلەندا بەهۆی بەشداری لە ئاهەنگێک پشکنینی ماددەی هۆشبەر دەکات

سەرۆک وەزیرانی فینلەندا ئاشکرایکرد، پشکنینی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری ئەنجامداوە، ئەوەش دوای ئەوەی ڤیدیۆی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا بڵاوبووەوە کە…
Total
0
Share