وڵاتێک کە ڕێژەی دانیشتوانی وەک هەرێمە لە ڕۆژێکدا نیوەیان پشکنینی کۆرۆنایان کرد

لەگەڵ تەشەنەسەندنی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا وڵاتان ڕێکارەکانیان چڕترکردووەتەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە و ئەمڕۆ 1ی تشرینی دووەم نیوەی دانیشتوانی سلۆڤاکیا پشکنینی کۆرۆنایان کرد.

وەزارەتی تەندروستی سلۆڤاکیا ئاشکرایکردووە “ئەمڕۆ دوو ملیۆن و نیو لە دانیشتوانی وڵات پشکنینی کۆرۆنایان کردووە و لەو ژمارەیە زیاتر لە 24 هەزار کەس پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە”.

سلۆڤاکیا دەیەوێت بەهەر ڕێگەیەک بێت ڕێگری بکات لە کەرەنتینەکردنی خەڵکەکەی یان لوکداونی ناچاری، بۆیە بڕوای بە تێستی گشتیگری کۆرۆنا هەیە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەمڕۆ دووەمین ڕۆژە لەسەر یەک هەڵمەتی تێستی گشتی و ڕوبەڕوبونەوەی گشتی بۆ کۆرۆنا دەستیپێکراوە و ئەوە یەکەمجارە لە دونیادا حاڵەتێکی واڕوبدات لەناو ئەو وڵاتانەی کە ڕێژەی دانیشتوانیان لە شەش ملیۆن کەمترە.

هاوکات وەزارەتی بەرگری سلۆڤاکیا لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، “ئەمڕۆ یەکشەممە تێستی دوو ملیۆن و 500 هەزار کەس دەرچووە، کە بەداخەوە لەو ژمارەیە 25 هەزار و 850کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان و دەبێت کەرەنتینە بکرێن”.

لە سەر ژمێری ساڵی 2019 دا دەرکەوتووە کە سلۆڤاکیا پێنج ملیۆن و 200 هەزار کەسە و لەو ژمارەیەش تا ئێستا 60 هەزار حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.

بابەتی پێشتر

پشكنینێكی نوێ توشبوون بە كۆرۆنا لە چەند چركەیەكدا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

کەسوکاری ئەو خێزانە کوردەی لە فەرەنسا خنکان پارەی هێنانەوەی تەرمەکانیان نیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share