ئه‌مڕۆ 21ی شوبات ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكە، ساڵی 1999 له كۆنفرانسی گشتیی ڕێكخراوی یونسكۆى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ڕێزگرتن له زمانی دایك، ئه‌م ڕۆژه‌یان به‌و ناوه‌وه ناونا و به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كیش 43%ی هەموو زمانەكان كەوتوونەتە مەترسییەوە.
مێژووی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك
مێژووی ئه‌م ڕۆژه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1952 كاتێك ژماره‌یه‌ك له خوێندكارانی زانكۆی “داكا” كه ئه‌وكات به به‌نگلادیشی ئێستا ده‌وترا پاكستانی خۆرهەڵات، به‌مه‌به‌ستی بەنیشتمانیكردنی زمانی به‌نگالی ڕژانه سه‌رشه‌قامه‌كان، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه سه‌ركوتكران و ژماره‌یه‌ك له خوێندكاران كوژران و بەشێكیان برینداركران.
دواتر ڕێكخراوی یونسكۆ بۆ ڕێزگرتن له‌و خوێندكارانه و ڕێزگرتن له زمانی دایك، ڕۆژی 21ی شوباتی ناونا ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك.
هەموو ساڵێك له‌م ڕۆژه‌دا چه‌ندین چالاكى له جیهاندا ئه‌نجامده‌درێن وەك پارێزگارییەك بۆ هەموو زمانەكان و به‌رزڕاگرتنیان.
به‌پێی ئاماره‌كانى یونسكۆ شه‌ش هه‌زار و 500 زمان لە جیهاندا هەن.
زمانى كوردی
كورد بەهۆی دابەشبوونی بەسەر چەند وڵاتێك و نەبوونی دەوڵەت تا ئێستا نەبووەتە خاوەنی زمانێكی ستاندارد كە بۆ نووسین و ڕاگەیاندن و بابەتە فەرمییەكان كەڵكی لێوەربگیرێت.
زمانى كوردى كه له چه‌ند زاراوه‌یه‌ك پێكهاتووه و كورده‌كان قسه‌ى پێده‌كه‌ن، له‌م ڕۆژه‌دا هاوزمانان له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه چالاكى ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌ڵام تائێستا له توركیا و ئێران ئه‌و زمانه به فه‌رمى نه‌ناسێندراوه له ناوه‌نده‌كانى خوێندن ڕێگه‌ى پێ‌نادرێت بخوێنرێت.
زمانی كوردی لە زمانی كەڤناری ماددی كەوتووەتەوە و لەنێوان زمانی هیندۆئەوروپایییەكان لەڕووی گەورەییدا سێیەمین زمانە و دەكەوێتە دوای زمانی فارسی و زمانی پەشتو.
شێوەزارەكانی زمانی كوردی پێكهاتوون له:
كوردیی سەروو (كورمانجی)، كوردیی ناوەڕاست، كوردیی خواروو، هەورامی، زازاكی و لوڕی.
به‌مدواییه‌ش لەسەر وتنەوەی وانەی كوردی، زارا محەممەدی، مامۆستای زمانی كوردی لە شاری سنە لەلایەن دەزگای دادوەریی حكومەتی ئێرانەوە حوكمی 10 ساڵ بەندكردنی بەسەردا سەپێندرا.
محەممەدی لەكاتێكدا ئەو سزایەی بەسەردا سەپێندراوە كە تەنیا خەریكی وتنەوەی وانەی زمانی كوردی و بەڕێوەبردنی چالاكیی فەرهەنگی و ئەدەبی بۆ خزمەتكردن بە نیشتمانەكەی بووە.
گرنگیی زمانی دایك لە خوێندندا
ئاودرەی ئازولی، بەڕێوبەری گشتیی ڕێكخراوی ‘یونسكۆ’، پێیوایه ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك كە زمانی ملیۆنانە، گەشەپێدانی جیاواز دروستدەكات لە مێشكی گه‌نجاندا.
ئەو باوەڕیوایە منداڵان باشتر لە زمانی دایكیاندا فێردەبن و گرنگە هەمیشە ئەم دەرفەتەیان هەبێت لە سەرانسەری جیهاندا.
ده‌شڵێت، تاوه‌كو ئێستا لە 40%ی خەڵك دەرفەتی خوێندیان نییە بەو زمانەی كە لێیتێدەگەن یان قسەی پێدەكەن.
مه‌ترسیی له‌سه‌ر زمانه‌كانى جیهان هه‌یه
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان لە ئێستادا 43%ی هەموو زمانەكان كەوتوونەتە مەترسییەوە و كەمتر له 100 زمانی جیهانی لە جیهانی میدیادا بەكاردەهێنرێن.
توێژینه‌وه‌كان ده‌ڵێن، زۆربەی پەیوەندییە ئینتەرنێتییەكان لە زمانه‌كانى ئینگلیزی، چینی، ئیسپانی، عەرەبی، پورتوگالی، ئیندۆنیزی، مالیزی، ژاپۆنی، ڕوسی و ئەڵمانی-دان.
به‌پێی ستاندارده جیهانییه‌كان، زمان یه‌كێكه له ئامرازه‌كانی زانین و گرنگترین ڕێگه‌ی تێگه‌یشتنه له‌نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا، چونكه مرۆڤ هه‌رده‌م بیرۆكه‌كانی خۆی له قاڵبی زماندا داده‌ڕێژێت، زمان ده‌ربڕی هه‌ست و نه‌ست و پێداویستییه‌كانی مرۆڤه.
له‌و بارەیه‌وه نێڵسۆن ماندێلا ده‌ڵێت، “ئەگەر لەگەڵ كەسێكدا قسەبكەیت بە زمانێك كە لێیتێدەگات، ئەوە دەچێتە مێشكییەوە، ئەگەر بە زمانی خۆیشی قسەبكەیت لەگەڵیدا، ئەوا دەچێتە دڵەوە”.