نوێنەرانی ڕیاڵ مەدرید، ئاگاداری نامەیەكیان ڕەوانەی مباپی كردووە و پێیانوتوە گەر گرێبەستەكەی درێژ بكاتەوە، لە كڕینی پەشیمان دەبنەوە.
ئیدارەی پاریس سانجێرمان لە هەوڵەكانی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی مباپی بەردەوامەو ئێستا موچەیەكی هەفتانەی یەك ملیۆن یۆرۆیی خستۆتە بەردەست.
ئیدارەی پاریس دەیەوێت هەرچۆنێك بێت بۆ دوو وەرز بۆندی مباپی درێژ بكاتەوە.
ڕاگەیاندنەكانی ئیسپانیا جەخت لەوە دەكەنەوە كە نوێنەرانی ڕیاڵ مەدرید مباپیان ئاگاداركردۆتەوە گەر ڕازیبێت بە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ پاریس ، ئەوا دەكشێنەوە.
پێشیانوتووە كە بەهیچ شێوەیەك پارەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست نادەن.