جه‌مال كۆچه‌ر: له‌ سێ ڕۆژى داهاتوودا نرخى دۆلار جێگیرده‌بێته‌وه‌

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، جێگیرنه‌بوونى نرخى دۆلار كاتییه‌ و له‌ چه‌ند ڕۆژى دهاتوودا ده‌چێته‌وه‌ نرخه‌كه‌ى پێشووى.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌ له‌ خوولى چواره‌میشدا ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی بوو به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، “تویته‌كه‌ى سه‌در و بانگهێشتكردنى پارێزگارى بانكى ناوه‌ندی و وه‌زیری دارایی بۆ په‌رله‌مان وایكرد نرخى دۆلار داببه‌زێت، له‌ كاتێكدا له‌ تویته‌كه‌ى سه‌در-دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی ئه‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ جارێكى دیكه‌ نرخى دۆلار داببه‌زێت”.

كۆچه‌ر پێشیوایه‌، سه‌در باش ده‌زانێت كه‌ دابه‌زاندنی نرخی دۆلار نه‌ كارى ئه‌وه‌ نه‌ لایه‌نه ‌سیاسییه‌كان یان په‌رله‌مان، به‌ڵكو كارى چه‌ند لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیداره‌.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، بۆچوونى وه‌زیری دارایی له‌باره‌ى نرخى دۆلاره‌وه‌ ڕاسته‌ كه‌ بانگهێشتكردنى وه‌زیری دارایی به‌وشێوه‌یه‌ نییه‌.

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو سێ ساڵى داهاتوو ناتوانن نرخى دۆلار داببه‌زێنن.

وتیشی، پێویست ناكات به‌وشێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه‌ بكرێت و ئه‌وه‌ى ڕوویداوه‌ شتێكى نۆرماڵه‌، چونكه‌ خواست و خستنه‌ڕووه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ناچێته‌وه‌ نرخه‌كه‌ى پێشووتری پێش به‌رزبوونه‌وه‌ى.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێشبینى ئه‌وه‌ش ده‌كات له‌ سێ ڕۆژى داهاتوودا نرخه‌كه‌ جێگیرببێته‌وه‌ و له‌نێوان 147 هه‌زار و 500 دینار تا 148 هه‌زار و 500 دینار بێت.

بابەتی پێشتر

له‌ به‌غداد نرخى 100 دۆلار بۆ 141 هه‌زار دینار دابه‌زی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) بایرن بە چوار گۆڵ برینی گروتەر فورتی قوڵترکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چێوەی هەماهەنگی بڕیاریدا

چێوەی هەماهەنگیی شیعەكانیش بەنیازی خۆپیشاندانە و ڕایدەگەیەنن، “خۆپیشاندانەكەمان بۆ بەرگرتنە لە پلانی گوماناوی و سووكایەتیكردن بە دامەزراوەكانی دەوڵەت”.…
Total
0
Share