وه‌زاره‌تى پێشه‌سازیى عێراق ڕایگه‌یاند، ده‌ستیانكردووه بە دروستكردنى ئۆتۆمبێلێك به تایبه‌تمه‌ندیى سه‌رده‌م.
وه‌زاره‌ته‌كه له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه كۆمپانیاى گشتیى پێشه‌سازیى ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى “زەمزەم”ى جیهانى ئۆتۆمبێلى ( BAIC X25 ) دروستده‌كات.
باسی له‌وه‌ش كردووه، له هه‌نگاوى یه‌كه‌مدا 120 ئۆتۆمبێل دروستده‌كه‌ن و له ئێستاشدا 80 ئۆتۆمبێلیان له ته‌واوبووندان.
به‌پێی قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه‌ش، ئۆتۆمبێله‌كان به‌شێوه‌یه‌كى مۆدێرن دروستكراون كه تایبه‌تمه‌ندیى پێشكه‌وتووى جیهانیيان تێدا به‌كارهێنراوه، به‌نمونه بزوێنه‌ر و گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه توانایه‌كى به‌هێزيان هه‌یه و به تایبه‌تمه‌ندیى ئۆتۆمبێلى ژاپۆنی لە جۆری “میتسوبیشی” دروستكراوه .
ئاشكراشیكردووه، ئۆتۆمبێله‌كه نرخێكى گونجاوى ده‌بێت و به‌شێوه‌ى قیست و پێشه‌كی ده‌فرۆشرێت له ڕێگه‌ى هەردوو بانكى ڕه‌شید و ڕافیده‌ینه‌وه و تاوه‌كو یه‌ك ساڵیش خزمه‌تگوزاری و چاككردنه‌وه‌یان بێبه‌رامبه‌ر ده‌بن.