نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزینێكی كەمی بەخۆیەوە بینی، هۆكارەكەشی بۆ تویتەكەی دوێنێی موقتەدا سەدر دەگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر 147 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا لە داخستنی دوێنێی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 148 هەزار و 150 دینار بوو.
هەروەك بەپێی هەندێك لە میدیا عێراقییەكان لە بەشێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشوور 100 دۆلار بۆ نزیكەی 146 هەزار دینار دابەزیوە.
ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی پشووی هەینییەوە بازاڕەكانی دراو لە شارەكانی هەرێم و عێراق داخراون.
دوێنێ موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر چەند پێشنیازێكی لەبارەی بەهای دۆلارەوە خستەڕوو، داواشیكرد هەریەك لە عەلی عەلاوی وەزیری دارایی و مستەفا غالب پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق بانگێشتی ئەنجومەنی نوێنەران بكرێن، لەگەڵ ڕاگرتنی “بە قاچاخبردنی دۆلار و ڕێكخستنەوەی بازاڕی دراو”.
داواكارییەكانی سەدر كە لە تویتەكەیدا خستوونیەتەڕوو:
1- ڕێگری بكرێت له دراوی ساخته و بەهەدەردانی دراوەکان ڕابگیرێت.
2- چاوخشاندنەوە بە کاری هه‌ندێك لە بانکەکان كه كۆنتڕۆڵی به‌های دراوه‌كان ده‌كه‌ن.
3- ده‌ستبه‌جێ پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی بۆ په‌رله‌مان بانگهێشتبكرێت.
4- ده‌ستبه‌جێ وه‌زیری دارایی بانگهێشتی به‌رده‌م په‌رله‌مان بكرێت
5- ڕێكخستنی بازاڕی دراوی عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی ناوه‌ندی و ڕێك‌وپێك و به‌پێی چەند یاسایەک كه به‌های دیناری عێراقی زیادبكات.
6- مامه‌ڵه‌ی توند بكرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بانكێكی سه‌ر به هه‌ندێك له‌و حزبانه‌ی كۆنتڕۆڵی وڵات و خه‌ڵكیان كردووه.