عومەر گوڵپی: بەرپرسیارێتی مووچەی مانگی 12 لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمدایە

ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەکرێت”.

عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بەرپرسیارێتیی مووچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، کە لە کاتێکدا نزیکەی یەک ترلیۆن دیناری داهاتی ناوخۆی سێ مانگی ڕابردووی لەبەردەستدایە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەکەی دابەشنەکردووە.

دەشڵێت، “بەرپرسانی دەیانوت دواکەوتنی مووچە لە ساڵی 2025 بوونی نامێنێت”، بەڵام چوار ڕۆژ لە مانگی ئازار تێپەڕبووە و هێشتا مووچەی مانگی شوبات دابەشنەکراوە”.

ئاماژەی بەوەشداوە، بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و ماددەکانی یاسای بودجە، بەردەوام کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروستدەکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆ ئەوەی مووچە لە کاتی خۆیدا بگاتە هەرێمی کوردستان پێویستە نیوەی داهاتی ناوخۆ ڕادەست بکرێت نەوەک تەنها 50 ملیار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی: بەهۆی بێئاگایی ئێمەی مامۆستاوە خوێندکاران لە ڕێچکەی خۆیان لایانداوە

بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕەخنە لە مامۆستایان دەگرێت بەوە کە نەیانتوانیوە ڕێگریی لەو کێشانە بکەن ڕووبەڕووی…
Total
0
Share