د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق داوا لە هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ دەكات گفتوگۆی بەپەلە و جدی بكەن بۆ چارەسەركردنی پرسی نەوت، داواشدەكات ماف دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان پارێزراوبێت، بەڵام لە خزمەتی خەڵكدا، نەك بە گەندەڵی.
د.بەرهەم ساڵح لەبارەی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی سەبارەی بە نەوتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، دوودڵیی چەندساڵەی لایەنە سیاسییەكان لە دەرچواندنی یاسای نەوت و غاز هۆكار بووە بۆ دروستكردنی كێشە و قەیران و گەیاندنیە ئەم كاتە یەكلاكەرەوەیە، كە ئەمرۆ لێكەوتەكانی دەبینین”.
بۆیە سەرۆك كۆمار دیالۆگێكی جدی و بەپەلەی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ بە گرنگ دەزانێت بۆ دۆزینەوەی میكانیزمی واقعی، میكانیزمێك كە دادگای فیدراڵی ویستی بۆیبگەڕێتەوە و هەروەها بەركەوتە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و تەواوی عێراقییەكان بپارێزێت، لەڕێگەی بەگەڕخستنی داهاتەكان لە خزمەتی هاوڵاتییان و دوور لە گەندەڵی و خراپبەكارهێنان.
هەروەها داوا دەكات ئەنجومەنی نوێنەران پەلەبكات لە گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەیاسای دواخراوی نەوت و غاز، یان پێشكەشكردنی پڕۆژەیاسەیەكی نوێ لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێكردنەوە و پەسەندكردنی، بێ هیچ دواخستنێك”.
ئەمە جگە لەوەی د. بەرهەم داوای پێكهێنانی “ئەنجومەنی فیدراڵی”ش دەكات، كە بەپێی ماددەی 65ی دەستووری عێراق پێویستبوو هاوشانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێكبهێنرێت، ئەمە جگە لە پێكهێنانی دەستەیەكی گشتی بۆ پاراستنی مافەكانی هەرێمەكان و پارێزگاكان، وەك ئەوەی لە ماددەی 105ی دەستووردا هاتووە.
دەقی پەیامەكەی د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق:
پەیامێک لە سەرۆک کۆماری عێراقەوە
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
دادگای باڵای فیدڕاڵی له 15 ی شوباتی 2022 بڕیارێکی دادوه‌ری ده‌ركردووه سه‌باره‌ت به دۆسییه‌ی ئیداره‌دانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، له كاتێكدا ئێمه جهختدهكهینهوه له پێویستی ڕێزگرتن له بڕیاره دادوه‌رییه‌كان به‌و شێویه‌ی له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا ئاماژه‌یان پێكراوه و كۆکن له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق، ئه‌وه‌ش دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی و بنچینه‌یی سه‌رۆك كۆمار پاراستنی ده‌ستور، و هه‌روه‌ها پاراستنی سیسته‌می دیموكراسی فیدڕاڵی و دامه‌زراوه دهستورییهكانیشه.
دوودڵی هێزه سیاسییه‌كان له ده ساڵی ڕابردوودا له په‌سه‌ندكردنی یاسای نه‌وت و غاز كه ئیداره‌دانی سامانی نه‌وت و غاز له ته‌واوی عێراقدا ڕێكده‌خات، کاریگەری خراپی هه‌بوو له دروستكردنی گرێكوێره و ته‌نگژه جۆراوجۆره‌كان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد بگه‌ینه ئه‌م دۆخه چه‌قبه‌ستووه و لێكه‌وته‌كانی ئێستای.
ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی له ئەمڕۆدا وڵاته‌كه‌مانی پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، ئه‌ركێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌رشانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كه به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌م قۆناغه له ئه‌ستۆ بگرن و ته‌نگژه سیاسییه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕێنن و نه‌هێڵێن دۆخه‌كه خراپتر بێت و بنه‌ماكانی سیسته‌می دیموكراسی و فیدڕاڵی و ده‌ستور ی بخاته مه‌ترسییه‌وه، به تایبه‌تیش مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی كه پێویستە پارێزراو بن له چوارچێوه‌ی سیسته‌می ده‌وڵه‌تی عێراقدا.
له په‌رۆشیمان بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا و مه‌ترسی لێكه‌وتانه‌ی كه له‌وانه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه و له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتماندا نه‌بن، به پێویستی ده‌زانین گفتوگۆییه‌كی جدی و به‌په‌له له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌ستپێبكات به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی واقعی و ڕێگەچارەی عه‌مه‌لی كه گه‌ره‌نتی چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه بكات به‌و شێوه‌یه‌ی له ناوەرۆکی بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی‌دا هاتووه، و به جۆرێک بتوانێت مافه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی و سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان بپارێزێت و دوور له گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان و دەستیدەستی سیاسی، سه‌رجه‌م سامان و داهاتی وڵات بخاته خزمه‌ت هاونیشتمانییهكانییهوه، هاوكات داوا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كه‌م هه‌رچی زووه گفتوگۆكانیان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز ده‌ستپێبكه‌ن كه ماوه‌یه‌كی زۆره دواخراوه، چ له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ده‌قه‌كانی یاساكه یاخود گه‌ڵاڵه‌كردنی پڕۆژه‌یاسایه‌كی تازه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه كه به زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت و خه‌مساری تێدا نه‌كرێت.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه پرسگه‌لێكی زۆری دیكه‌ی ده‌ستوری مولزه‌م و گرنگ هه‌ن كه به‌هه‌مان شێوه‌ی پرسی نه‌وت و غاز دواخراون و هه‌مووشیان به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن چوارچێوه‌یه‌كی تێروته‌واوی یاسایی بێنه‌ئاراوه و مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان بپارێزن و په‌یوه‌ندییه‌كی لۆجیكی هاوسه‌نگیش له نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی پارێزگاكاندا دروست بكه‌ن كه هێشتا له چوارچێوه‌ی ههرێمكدا ڕێكنهخراون.
لێره‌شدا كتومت مه‌به‌ستمان یاسای ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵییە كه له نێو گێژاوی سیسته‌می سیاسی ئێستای عیراقدا لایه‌نێكی ته‌شریعی فه‌رامۆشكراوه و له ماده‌ی 65 ی ده‌ستوردا به ڕوون و ئاشكرای ئاماژه‌ی پێكراوه و ئیلزامییه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. له كاتێكدا ده‌ستوری عێراق ماوه‌ی 17 ساڵه په‌سه‌ند كراوه، كه‌چی هێشتا گفتوگۆی جدی له باره‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه.
له ماده‌ی 105 ده‌ستوردا ئاماژه به دامه‌زراندنی ده‌سته‌یه‌كی گشتی كراوه كه بایه‌خ به مافی هه‌رێم و پارێزگاكان ده‌دات، ئه‌م مادده‌یه‌ش هێشتا نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه. هه‌روه‌ها له ماده‌ی (106) ده‌ستوردا هاتووه كه ده‌بێت “ده‌سته‌ی گشتی چاودێریكردن و دابه‌شكردنی داهاته فیدڕاڵییەكان” دابمه‌زرێت كه تا ساڵی 2021 نه‌چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هێشتاش پێویستی زۆری به پاڵپشتی و چاكسازی هه‌یه.
هه‌موو ئه‌و كهمورتییه ده‌ستوورییانه به ته‌نیشت یاسای نه‌وت و غازه‌وه كه له ماده‌ی (112) ی ده‌ستوردا ئاماژه‌ی پێكراوه، هه‌لومه‌رجێكی ناله‌بار و ناسرووشتیان بۆ چۆنییه‌تی ئیداره‌دانی سامانی نه‌وتی عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه دروست كردووه، له‌م سۆنگه‌یه‌وه ده‌بێت به هه‌ستێكی گه‌وره‌ی به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه له‌و پرسه بڕوانین و هه‌موو لایه‌كیش به‌رپرسیاریه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵگرن و ئه‌ركی خۆیان له ته‌واوكردنی
چوارچێوه ده‌ستوورییه‌كانی ڕێكخستنی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له‌ئه‌ستۆ بگرن كه به هۆی فهرامۆشكردنیانهوه گه‌لی عیراق باجه‌كه‌ی داوه.
كاتی ئه‌وه هاتووه به هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی نیشتمانییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدڕاڵی و حكومه‌تی هه‌رێمدا بكه‌ین، هه‌ر لێكه‌وته‌كانی ئه‌م پرسه‌ش بوون كه هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانیان توشی ده‌رده‌سه‌ری و گرفت و كێشه‌ی زۆر كرد به هۆی ئه‌و دۆخە نالەبارەوە، وه‌ك بڕینی بەشێک له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و دواكه‌وتنی موچه‌كانیان، لەم ڕوەوە بە پێی دەستوور پیویستە ده‌سته‌به‌ركردنی مافی بژێوی هاوڵاتییه‌كانی بكرێت و ڕێگه‌ش نه‌درێت یاری به قوت و بژێوییانه‌وه بكرێت و بكرێنه قوربانی گه‌مه‌ی سیاسییه‌كان.
له پێناو چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ئێستا، دووباره داواكارین ئه‌و ده‌قه ده‌ستورییانه هه‌موار بكرینه‌وه كه به ئه‌زموون بۆمان ده‌ركه‌وتووه قابیلی جێبه‌جێكردن نین و هۆكاری سهرهكیشن بۆ ته‌نگژه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ئێستا، هاوكات داواكارین ئه‌و ده‌قه ده‌ستورییانه ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێن كه په‌یوه‌ستن به كار و ئه‌ركی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانه‌وه، به جۆرێك ئه‌و دوو ده‌سه‌ڵاته بكاته خزمه‌تكاری گه‌ل و گوزارشت له ویست و ئیراده‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی گه‌لی عێراق بكه‌ن.
له كۆتایدا هه‌مدیسان داواكارین و زۆریش به پێویستی ده‌زانین كه ڕێز له مافه ده‌ستورییه‌كانی هاووڵاتییان بگیرێت و هه‌رچی زووه حكومه‌تی تازه‌ی عێراق پێكبھێنرێت، حكومه‌تێك له ئاست ویست و داواكاری گه‌له‌كه‌ماندا بێت، چونكه به‌رده‌وامی ململانێ و كێشمه‌كێشمه سیاسییه‌كانی ئێستا و تۆمه‌تباركردنی یه‌كتری هه‌رگیز قبوڵكراو نین، به تایبه‌تیش كه وڵاته‌كه‌مان وێڕای سەختیەکانی بەردەمی، کۆمەڵێک دەسکەوتی شایستەی نیشتمانیشی له‌پێشە كه ناكرێت به بیانگەی هیچ پاساوێك دوابخرێن و فه‌رامۆش بكرێن.
به‌رهه‌م ساڵح
سه‌رۆك كۆماری عێراق