كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا

بە درۆن هێرشكرایە سەر دەوروبەری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر و كونسوڵخانەكەش زەنگی ئاگاداركردنەوەی لێدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، بە دوو درۆن هێرشكراوەتە سەر دەوروبەری كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر كە نزیكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، درۆنەكان نزیك گوندی گەزنە لە سنووری هەولێر خراونەتەخوارەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، زەنگی ئاگاداركردنەوە لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر لێدرا و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەوێنە.. داخستنی گۆشتفرۆشێك لە سلێمانی “چەوریی خراپبووی فرۆشتووە”

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرایكردووە، له‌سه‌ر زانیاریی هاوڵاتییان و بەهۆی هەبوونی بڕێکی زۆر چه‌وری ناته‌ندروست، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی…
Total
0
Share