چالاكوانێكی “فیمن” لە خۆپیشاندانێكدا ئەمریكا بە ترسنۆك ناودەبات

خۆپیشاندانی چالاكوانەكە لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئۆكرانیا فۆتۆ: ڕۆیتەرز

كۆمەڵەی “فیمن”ی ژنان خۆپیشاندانێكیان لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە ئۆكرانیا ئەنجامدا، بۆ ئیدانەكردنی بڕیاری ویلایەتە یەكگرتووەكان لە گواستنەوەی باڵیۆزخانەكەی بۆ ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئۆكرانیا لە ترسی ئەگەری هێرشی ڕوسیا.

وەك ئەوەی باوە لای چالاكوانانی كۆمەڵەكە لە خۆپیشاندان بە ڕووتی، ژنێكی نیمچە ڕووت بە جلوبەرگی سەربازییەوە خۆپیشاندانێكی لەبەردەم باڵیۆزخانەكەدا ئەنجامدا و بە دروشمێك كە لەسەر سنگی نوسیبووی واشنتن بە “ترسنۆك” ناودەبات.

كۆمەڵەكە ڕایگەیاند، مەبەست لە ناڕەزایەتییەكە ڕەخنەگرتنە لە بڕیاری بێسەروبەرەی داخستنی باڵیۆزخانەكان و گواستنەوەی هاوڵاتییانی بیانییە لە ئۆكرانیا.

“فیمن” دەڵێت، لەجیاتی بڵاوكردنەوەی ترس و تۆقاندن پێویستە لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئازابێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ڕوسیا.

سەرەتای ئەم هەفتەیە ئاستی مەترسییەكانی لەبارەی ئەگەری داگیركاری ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا گەیشتە ترۆپك، دوای ئەوەی ئەمریكا و زۆرێك لە وڵاتانی جیهان باڵیۆزخانەكانیان داخست و داوایان لە هاوڵاتییانیان كرد ئەو وڵاتە جێبهڵێن، بەر لەوەی دۆخەكە ڕوو لە هێوربوونەوە بكات لەپاش كشانەوەی بەشێك لە هێزەكانی سوپای ڕوسیا لەنزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی بۆ باشكردنی دۆخی شێڵتەری ئاژەڵان ڕاوێژ بە ڕێكخراوەكان دەكات

بابەتی دواتر

ڕۆژێک لەگەڵ کیم جونگ ئون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بایدن خێرسن دەکات بە فەلوجە

جۆ بایدن بەردەوامە لە هەڵە زمانەوانییەکانی و لە دوایەمینیشدا شاری خێرسنی ئۆکرانیا دەکات بە فەلوجەی عێراق. لە گرتە…
Total
0
Share