عێراق له‌باره‌ى نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌ بڕیارى نوێی ده‌ركرد

ئه‌نجومه‌نى وزارى بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی بڕیاره‌كانى دادگاى ‏فیدراڵیی كرد له‌باره‌ى پرسی نه‌وتى هه‌رێمه‌وه‌.‏

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مستەفا كازمی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ‏وه‌زیران، كازمى سه‌رپه‌رشتىی كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجومه‌نەكه‌ى كردووه‌ و تاوتوێی دوایین ‏پێشهاته‌كانیان كردووه،‌ له‌گه‌ڵ بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵی لەبارەی نەوتی هەرێمی ‏كوردستان، كە گرێبەستەكانی بە نادەستووری وەسفكردووە.‏

هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، “ئه‌نجومه‌نى وزارى بۆ ئاسایشی نیشتمانیی عێراق وه‌زاره‌تى ‏نه‌وتى ڕاسپارد به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كۆمپانیاكانى نه‌وت و وڵاتانى ‏په‌یوه‌ندیدار، له‌پێناو ئاماده‌كردنى ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌م دۆسیه‌یان به‌پێی ‏ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندیی باڵاى نیشتمانی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ”.‏

له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاتووه‌، ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ وه‌زاره‌تى نه‌وتى ده‌ستكراوه‌ ‏كردووه‌ له‌باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه‌ ڕاوێژ به‌ شاره‌زایانى نێوخۆیی عێراق و ده‌ره‌وه‌ بكات بۆ ‏ئاماده‌كردنى نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك.‏

بابەتی پێشتر

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی چاڤی پێش یارییەكەی ناپۆلی

بابەتی دواتر

فراكسیۆنەكەی سەدر بەڵێ بۆ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share