کێ مان سیتی لە چامپیۆنزلیگ دەکاتە دەرەوە؟ گواردیۆلا لە یانەیەک دەترسێت

ڕاهێنەری ئەزموونداری یانەی مانچستەر سیتی، پێپ گواردیۆلا نایشارێتەوە کە تەنها یەک یانە لەتوانایدایە بەم ئاستەوە یانەکەی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکاتە دەرەوە.

دوای بردنەوەی سیتی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێوەڵام لە یاریی چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر سپۆرتینگ لشبۆنە، گواردیۆلا لە چاوپێکەوتنێدا بە تۆڕی (CBS)ی ڕاگەیاند، “لشبۆنە یانەیەکی بەهێزە و لەسەرەتاوە تێگەیشتین کوالێتییان بەرزە، بەڵام توانیمان بە هێرشی هەڵگەڕاوە سزایان بدەین”.

لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بەهێزترین یانەی ڕکابەری سیتی، یاخود ئەو یانەیەی دەتوانێت لە خولەکە بیانکاتە دەرەوە، وتی، “لیڤەرپوڵ، ئەوان شەش خاڵ لەدوای ئێمەوەن، لەم چەند وەرزەی کۆتاییدا بەهێزترین ڕکابەرمان بوون، ئەوان هەمیشە ئامادەن، وەک ئازارێک وان لە پشتی یانەکەماندا، ئەوان یانەیەکی ناوازەی کیشوەری ئەوروپان”.

چەند وەرزێکە گواردیۆلا و یۆرگن کلۆپ ڕکابەری وەرزشیی بەهێز لەنێوانیاندا دروستبووە، لەم وەرزەدا جیاوازیی نێوان دوو یانەکە لە خولی نایابی ئینگلتەرا نۆ خاڵە، بەڵام لیڤەرپوڵ دەتوانێت ژمارەکە بۆ شەش خاڵ کەمبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

چوار ساڵە مێسی گۆڵی لە ڕیاڵ مەدرید نەکردووە

بابەتی دواتر

یاریزانانی تۆپی پێ لەبارەی "مۆندیالی دوو ساڵەوە" وەڵامی فیفا-یان دایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share