بەهۆی قووڵبوونەوەی زۆری ئەو شەپۆلە سەرمایەی لە ئێستادا لە ئارادایە، پێشنیاردەکەین رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە بکرێتە پشوو.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، پێشنیاردەکەین رۆژانی سێشەممە بۆ چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بکرێتە پشوو، چونکە ئەو دوو رۆژە لوتکەی قووڵ و چڕی بارستەهەوا ساردەکەیە و پلەی گەرمی لە هەموو کوردستان دێتە ژێر سفر.
وتیشی، لەگەڵ ئەم حاڵەتەدا، لە ئەمشەوەوە تاوەکو کاتە جیاوازەکانی 20ی ئەم مانگە، شەپۆلێکی باران، بەفر و کڕێوە، بە کاریگەریی و بڕی جیاواز سەرجەم ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە سەرچاوەکەی دەریای ناوەڕاستە، بەهۆی ئەوەی بارستەهەواکە بەسەر دەریای رەش و تورکیادا تێدەپەڕێت، بۆیە ئەگەرەکانی بارینی بەفر بەراورد بە شەپۆلەکانی رابردوو زیاتر دەبێت.