بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر: لە سەرەی سەمونیش شەڕ روودەدات

لەبارەی شەڕەكەی ئەمڕۆی ناو فڕۆكەخانەكەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت، “لە سەرەی سەمونیش شەڕ روودەدات”.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، لەسەر كڕینی دۆلار بە 1320 دینار شەڕ دروستبوو، هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە نۆرەبڕی بووە و چەند كەسێك بۆ بەدەستخستنی دۆلار، هەوڵیانداوە پێش ئەوانی دیكە بكەون و ئەوەش شەڕ و توندوتیژیی لێكەوتەوە.

لەبارەی ئەو شەڕەوە، ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر رایگەیاند، “لە سەرەی سەمونیش شەڕ هەر روودەدات”.

بە بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق، لە فڕۆكەخانەكاندا 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت بە گەشتیاران و بەو هۆیەوە قەرەباڵغی لەسەر كڕینی دۆلار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دروستبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچەی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوریی هه‌رێم خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ئه‌و شوێنانەی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا مووچه‌ی…
زیاتر ببینە

رەحمان غەریب: ئەو مامەڵەیەی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر لەگەڵ ڕۆژنامەنوسان ئەنجامیاندا كاركردن بوو بە میزاجی حزبی

رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ رایگەیاند، ئەوەی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر روویدا بە دەستگیركردنی ژمارەیەك لە رۆژنامەنوسی دەزگاكانی…
Total
0
Share