توخێل لە بەرگریکارانی چێڵسی ڕازی نییە و داوای دوو ناوی گەورە دەکات

توخێل داوای دوو یاریزانی ناوداری لە ئیدارەی یانەی چێڵسی کردووە

ڕاهێنەری نوێی یانەی چێڵسی، تۆماس توخێل لە ئاستی بەرگریکارانی یانەی چێڵسی ڕازی نییە و داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردووە دوو یاریزانی ناوداری بۆ دابین بکەن.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، لەم وەرزەدا پێکهاتەی چێڵسی گۆڕانکاری تێداناکرێت و بەهەمان پێکهاتەی فرانک لامپاردەوە کۆتایی بە وەرز دەهێنن، بەڵام بۆ وەرزی داهاتوو تۆماس توخێل گۆڕانکاری گەورە ئەنجامدەدات بەتایبەت لە هێڵی بەرگری.

بەپێی سەرچاوەکە، توخێک لە ئاستی ڕودیگێر و کریستنسن و تەنانەت تیاگۆ سیلڤاش ڕازی نییە، بۆ ئەم مەبەستەش داوای لە ئیدارەی ڕۆمان ئەبرامۆڤیچ کردووە دوو بەرگریکاری پلە یەکی بەتوانای بۆ دابین بکەن، لە یەک کاتدا هەرسێ خەسڵەتی کەم تەمەنی و هێزی جەستەیی و زیرەکییان تێدا هەبێت.

ئەو دوو یاریزانەش کە دیاریکردوون، دایۆت ئوپامیکانۆی فەرەنسی ئەستێرەی یانەی لایپزیچ و نیکلاس سولی بەرگریکاری لاوی یانەی بایرن میونشنن.

یەکەمیان داواکراوی چەندین یانەی گەورەی وەک ڕیاڵ و بارسا و پاریس و یونایتد و بایرن میونشنە، دووەمیشیان لاوێکی بەهرەداری بایرنە و ماوەی سێ ساڵە لەلایەن یانە باڤارییەکەوە گرنگی پێدەدرێت، لەبەرئەوەیە داواکاریەکانی توخێل بە ئاستەم وەسفدەکرێن.

بابەتی پێشتر

لیڤەرپوڵ لە داهاتوویەکی نزیکدا ململانێی ڕیاڵ و بارسا دەکات

بابەتی دواتر

ئالابا.. ئەو بۆندەی پێنج کەلێنی پێکهاتەی زێدان پڕدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share