ماسیمۆ ئالێگری: “ئینتەرمیلان لە یۆڤانتۆس بەهێزترە”

ماسیمۆ ئالێگری، ڕاهێنەری یۆڤانتۆس پێیوایە ئینتەرمیلان بەهێزترین یانەی ئیتاڵیایە و هەر ئەوانیش پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بەدەستهێنانی ناسناوی خوولی ئیتاڵیا.

یۆڤانتۆس بە گۆڵێك لەگەڵ ئاتاڵانتا یەكسان بوو، گۆڵی یەكسانبوون دانیلۆ لە دواخولەكەكانی یارییەكەدا تۆماریكرد.

ئالێگری ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان بەرامبەر ئاتاڵانتا باش دەركەوتوون بەڵام نەیانتوانیوە كۆتایی بەهێرشەكانیان بهێنن.

باسیشی لەوە كرد كە هەرسێ یانەی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان و ناپۆلی ڕكابەری لەسەر ناسناوی خوولی ئیتاڵیا دەكەن و هەوڵی بەدەستهێنانی ناسناوەكەش لەلایەن ئینتەرمیلانەوە لە هەموویان زیاترە.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی ڤیم ناوی کارسازانی وەرگیراو لە پرۆگرامی دەستپێشخەریی پڕۆژەی بچووک ڕادەگەیەنێت

بابەتی دواتر

نرخى نه‌وت گه‌یشته‌ نزیكه‌ى 96 دۆلار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share