په‌رله‌مانتارێك: لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌پشتى كرده‌وه‌ تیرۆرییه‌كانن

په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان تۆمه‌تبارده‌كات كه‌ له‌پشتى ڕووداوه‌ ئه‌منییه‌كان و كرده‌وه‌ تیرۆرییه‌كان بن.

غه‌سان ئه‌بو ڕه‌غیف، په‌رله‌مانتارى ده‌وڵه‌تى یاسا به‌ میدیا عێراقییه‌كانى وتووه‌، ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆرییانه‌ى كه‌‌له‌ پارێزگاكانی باشورى عێراقدا ڕووده‌ده‌ن دروستكراون و له‌لایه‌ن هێزه‌ سیاسییه‌كانی ناوخۆوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌برێن.

پێشیوایه‌، ئه‌و كرده‌وانه‌ به‌مه‌به‌ستی تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و ناسه‌قامگیركردنی ئارامی و ئاسایشی ناوخۆیه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ده‌وڵه‌تى یاسا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌، “دۆسیه‌ی ئه‌منی په‌یوه‌ندی به‌ ناكۆكی و جیاوازییه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌، چونكه‌ خراپی بارودۆخی سیاسی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌منی وڵات ده‌بێت”.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 1-1 ئینته‌ر میلان

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سامانەکەی خۆی ئاشکراکرد

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سامانەکەی خۆی ئاشکراکرد. نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share