یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی یاریی کۆتایی جامی جیهانی یانه‌کانی له پاڵمێراس برده‌وه و بۆ یه‌که‌م جار له‌مێژوویدا ناسناوه‌که‌ی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌مشه‌و شه‌ممه، له دوبه‌ی پایته‌ختی ئیمارات، له یاریگای “ستاد محه‌مه‌د بن زاید”، یانه‌کانی چێڵسی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ و پاڵمێراسی پاڵه‌وانی لیبه‌رتادۆریس ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، یارییه‌که به ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێک له‌به‌رژه‌وه‌ندیی شینپۆشه‌کانی شاری له‌نده‌ن کۆتاییهات.
له 90 خوله‌کی یاسایی یارییه‌که‌دا، هه‌ردوو یانه به ئه‌نجامی گۆلێک یه‌کسانبوون (1-1)، گۆڵه‌که‌ی چێڵسی له خوله‌کی 55 به‌لێدانی سه‌ر له‌لایه‌ن ڕۆمیلو لوکاکوه‌وه تۆمارکرا، گۆڵی یه‌کسانکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ش به لێدانی سزا له خوله‌کی 64 له‌لایه‌ن ڕافائێل ڤیێگاوه تۆمارکرا.
به‌ناچارییه‌وه په‌نا بۆ کاتی زیادکراوبرا، له کاته زیادکراوه‌کانیشدا چێڵسی کۆنتڕۆڵی تۆپ و یاریگای کرد، له تایمی دووه‌می زیادکراودا توانیان گۆڵێک له خوله‌کی 117 به‌لێدانی سزا له‌لایه‌ن کای هاڤێرتیزهوه تۆماربکه‌ن، هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا کۆتاییهات.
ناسناوی جامی جیهانی یانه‌کان بۆ یه‌که‌م جاره له‌لایه‌ن چێڵسی-یه‌وه ده‌سته‌به‌رده‌کرێت، به‌و دهستکهوتهشهوه بوون به سێیه‌م یانه‌ی ئینگلته‌را ناسناوه‌که ده‌خه‌نه هه‌گبه‌ی ناسناوهکانیانهوه.