نیوزلەندا.. پەرلەمانتارێك بۆ منداڵبوون بە پاسكیل خۆی دەگەیەنێتە نەخۆشخانە

جولی ئان گینتر، پەرلەمانتار لەكاتی گەیشتنی بە نەخۆشخانە

ژنە پەرلەمانتارێكی نیوزلەندی بە بەكارهێنانی پاسكیل خۆی گەیاندە نەخۆشخانەی ‏منداڵان، وەك نمونەی “سیاسییە خۆنەویستەكان” كە نیوزلەندییەكانی پێ جیادەكرێتەوە.‏

جولی ئان گینتر، پەرلەمانتاری پارتی سەوز لە بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ یەكشەممە هەستی ‏بە ژانی منداڵبوون كرد، بۆیە بە پاسكیلە تایبەتییەكەی، خۆی گەیاندە نەخۆشخانە و لەوێ ‏منداڵەكەی بوو.‏

پاش چەند كاتژمێرێك، گینتر لە فەیسبووكی خۆیەوە نووسی، “هەواڵی خۆش.. لە كاتژمێر ‏‏3:04ی بەیانی پێشوازیمان لە نوێترین ئەندامی خێزانەكەمان كرد”.‏

بەپێی میدیا ناوخۆییەكان گینتر، كە وتەبێژی پارتەكەیەتی بۆ كاروباری گواستنەوە، لە ‏پوختەی ناساندنیدا لە فەیسبووك دەستەواژەی “پاسكیلەكەمم خۆشدەوێت”ی داناوە، ساڵی ‏‏2018ش بۆ لەدایكبوونی یەكەم منداڵی، هەر بە پاسكیل چووەتە نەخۆشخانە.‏

جێی ئاماژەیە جاسیندا ئەردیرین، سەرۆك وەزیران بووە یەكەم سەرۆك وەزیران لە ‏نیوزلەندا مۆڵەتی دایكایەتی وەربگرێت، هەروەك بووە دووەم سەرۆك وەزیران لە جیهاندا ‏لەكاتی لەئەستۆبوونی پۆستەكەیدا منداڵی ببێت، دوای بێنەزیر بۆتۆ، سەرۆك وەزیرانی ‏كۆچكردووی پاكستان. ‏

ئەردیرین بۆ كۆبوونەوەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان، منداڵەكەی، كە ئەوكات سێ مانگ ‏بوو، لەگەڵ خۆیدا برد.‏

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بەشێك لە وردەكاریی هێرشەكەی سەر ماڵی كازمی ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

نێچیرڤان بارزانی: فراوانبوونی هێرشەكانی داعش پەیامی جدی و هەڕەشەی ڕاستەقینەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share