ئەو ڕێستۆرانتەی شەوی ڕابردوو ڕووداوێكی شەڕ و تەقەكردنی تێدا ڕوویدا دەڵێت، تەقەكردنەكە لەنێوان دوو كۆمپانیادا لەبەردەم ڕێستۆرانتەكەدا بووە و هیچ پەیوەندییەكی بەوانەوە نییە.
شەوی ڕابردوو لە ڕێستۆرانتی ڕێحانە لە سلێمانی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی شاباز زەمانی-ی گۆرانیبێژ و پاسەوانەكانی ڕێستۆرانتەكەدا دروستبوو و بەهۆی تەقەی پاسەوانەكانی زەمانی-یەوە كارمەندێكی ڕێستۆرانتەكە برینداربووە.
بەڵام ڕێستۆرانتەكە لە ڕوونكردنەوەیەكدا دەڵێت، بە بڕیاری لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بەهۆی بوونی کێشە و تەقەکردن لە نێوان دوو کۆمپانیای سێکیوریتی لە بەردەم ڕێستۆرانتەکەی ئەواندا، دواجار لایەنی پەیوەندیدار لەبری تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر کۆمپانیای سێکیوریتییەکان و ڕاپێچکردنیان بۆ دادگا، ڕێستۆرانتەکەی ئەوانیان داخستووە.
ڕێستۆرانتەكە وێڕای نیشاندانی پابەندبوون بە بڕیارەكە داوای لێبوردن لەهەموو ئەوانە دەكات كە بەهۆی ڕووداوەكەوە هەراسان بوون.