تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری ڕونکردنەوە دەدات

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لەبارەی هەڵکوتانەسەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لەلایەن کەسوکاری مردویەکەوە ڕایگەیاند، دوای سکاڵا تۆمارکردن ئەو کەسانە دەستگیرکراون.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە ڕایگەیاندووە، “دوای گیانلەدەستدانی نەخۆشێکی تەمەن 81 ساڵ بە ڤایرۆسی کرۆنا، کوڕەکانی مردووەکە هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی ڕزگاری و کەلوپەلی نەخۆشخانەکەیان شکاندووە”.

تەندروستیی هەولێر بەمشێوەیە وردەکاری ڕوداوەکە دەخاتەڕوو، ” لە بڕی ئەوەی کەس و کار و هاوەڵی نەخۆش سوپاسگوزاری ستافی تەندروستی بن هەڵسان بە هەڵسوکەوتێکی دوور لەبەهای ڕێزگرتن لە ئەرکی پیرۆزی کاری پزیشکی، هەڵسان بە ئەنجامدانی پشێوی و هەڵکوتانە سەر ستافی تەندروستی و شکاندنی کەل و پەل و ئەمبوڵانس  لەنێو نەخۆشخانە”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، “دوای ڕووداوەکە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەولێر لە ڕێگەی بەشی یاسایی سکاڵای لە و کەسانە تۆمارکرد، دوای لێکۆلینەوە و بەدواداچوون  بەبڕیاری دادوەر ئەنجامدەرانی کردەوەکە دەستگیرکران بەمادەیی(477)یاسایی سزادانی عێراق کە کوڕی کۆچکردوون”.

شەوی یەکی کانونی یەکەم چەند کەسێک هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر و زیانیان بە ئامبوڵانس و کەلوپەلی نەخۆشخانەکە گەیاند، دواتر نەخۆشخانەکە ڕایگەیاند، کەمتەرخەمیان نەکردووە لە چارەسەر و هاوکاریکردنی ئەو نەخۆشەی گیانی لە دەستداوە.

بابەتی پێشتر

دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی ئازادکران

بابەتی دواتر

ئۆپیک پڵەس ساڵی داهاتوو بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بەرزدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share