بەغداد.. ئافرەتێك دوو كیلۆ ئاڵتون پاش بێهۆشكردنی خاوەنەكەی دەدزێت

بڕێك پارەشی بردووە

ئافرەتێكی نەناسراو زیاتر لە دوو كلیۆگرام ئاڵتون لە یەكێك لە دوكانەكانی ئاڵتون لە باكوری بەغداد دەدزێت پاش ئەوەی خاوەنی دوكانەكە بێهۆش دەكات.

میدیا عێراقییەكان ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی ئەیلول بڵاویانكردەوە، هێزەكانی پۆلیس لە ڕووداوێك لە یەكێك لە دوكانەكانی فرۆشتنی ئاڵتون لە ناوچەی تارمییە ئاگاداركراونەتەوە كە خاوەنەكەی بۆ كەسێكی لەدایكبوونی ساڵی 1992 دەگەڕێتەوە.

ئافرەتەكە سەرەتا خاوەنەكەی لە نێو دوكانەكەدا بە ماددەیەك بێهۆش كردووە، پاشان بڕێك ئاڵتون كە بە 2.07 كیلۆگرام دەخەمڵێندرێت بردووە، لەگەڵ بڕێك پارە كە بە 13 ملیۆن دینار دەخەمڵێندرێت، وەك ئەوەی میدیاكان ئاماژەیان پێداوە.

پاش گەیشتن بە شوێنی ڕووداوەكە هێزەكانی پۆلیس خاوەن دووكانەكەیان بۆ نەخۆشخانە گواستوەتەوە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر، لێكۆڵینەوەش دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

ئاشتییەكەی نێوان ئیمارات و ئیسرائیل پەل بۆ وڵاتانی دیكەی عەرەبی دەكێشێت؟

بابەتی دواتر

ئۆساکا جامی ئەمریکای بەرزکردەوە و ئەمشەو فاینەڵی کوڕان ئەنجامدەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share