هاری کەین چووە ڕیزی ئەفسانە کاریگەرەکانەوە و ڕۆناڵدۆ شانزەیەمە

هێرشبەری یانەی تۆتنهام، هاری کەین چووەتە ڕیزی یەکێک لە (10) گۆڵکارە کاریگەرەکەی خوولی نایابی ئینگلتەراوە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالیش لە پلەی (16)دایە.

بەپێی داتاکانی تۆڕی “ترانسفێر مارکت”، بەدرێژایی مێژووی تۆپی پێی ئینگلتەرا، هیچ یاریزانێک هێندەی ئالان شیرەری ئەفسانەی نیوکاسڵ یەکلاکەرەوەی ڕووبەرووبوونەوەکان نەبووە، لە ماوەی یاریکردنی لە پریمەرلیگ 68 یاری بەگۆڵەکانی یەکلاییکردووەتەوە.

بەدرێژایی ماوەی یاریکردنی هاری کەین لە یانەی تۆتنهام، توانیویەتی 48 یاری بە گۆڵەکانی یەکلاییبکاتەوە، بەوەش توانیویەتی پلەی شەشەمی ڕیزبەندیی گۆڵکارە یەکلاکەرەوەکانی خوولی نایابی ئینگلتەرا بگرێت بەدرێژایی مێژوو.

لە بەرامبەردا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، تەنها لە 37 یاریدا بە گۆڵەکانی یەکلاکەرەوە بووە و کەوتووەتە پلەی (16)ـەوە.

ڕیزبەندیی گۆڵکارە یەکلاکەرەوەکان بەدرێژایی مێژووی پریمەرلیگ بەم جۆرەیە:

جەیمی ڤاردی – 34 یاری بەگۆڵەکانی یەکلاییکردووەتەوە

محەمەد سەڵاح – 34 یاری

ڕەحیم ستێرلینگ – 35 یاری

سادیۆ مانێ – 36 یاری

ڕود ڤان نیستەلڕۆی – 36

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ – 37

پۆڵ سکۆلز – 37

ڕۆبی کین – 37

ستیڤن جێرارد – 37

مایکڵ ئۆون – 37

ڕوبی فاولەر – 38

لیس فێردیناند – 39

جەیمی هاسڵبانک – 39

ئێمیل هێسکی – 39

جێرمان دیفۆ – 41

ڕۆبن ڤان پێرسی – 42

ڕیان گیگز – 42

دوایت یۆرک – 45

ئاندی کوڵ – 46

هاری کەین – 48

سێرجیۆ ئەگوێرۆ – 48

تێری هێنری – 59

فرانک لامپارد – 61

واین ڕوونی – 66

ئالان شێرەر – 68

 

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی كۆبووەوە

بابەتی دواتر

ئەمریكا داوای یەكڕیزی لە كورد دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share