بەپێی ڕێککەوتنێکی سەربازیی نێوان سوپاكانی ڕوسیا و بیلاڕوسیای هاوپەیمانی، بڕیارە 200 سەربازی بیلاڕوسی ببرێنە خاکی سوریا، بۆ چەند ئەرکێکی سەربازی.
بهپێی ڕێككهوتنهكهی بیلاڕوسیا و ڕوسیا، هێزهكانی وڵاتی یەكەم كار لهسهر پێشكهشكردنی هاوكاریی مرۆیی به دانیشتووانی ناوچهكانی دهرهوهی جهنگ دهكهن لهناو سوریادا، ئەمە وەک ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە.
ئەو 200 سەربازەی بیلاڕوسیا لەژێر فەرمانی سوپای ڕوسیادا دەبن و هیچ ئەرکێکی شەڕکردن و مەترسیی ڕاستەوخۆی شەڕی سوریایان لەسەر نابێت.
ئەلیکساندەر لۆکاشینکۆ، سەرۆک کۆماری بیلاڕوسیا لەبەرامبەر پارێزگاریلێکردنی لەلایەن ڕوسیاوە، ئامادەی چەند هەماهەنگییەكی سەربازییە لەگەڵ ڕوسیا، چونکە ڕژێمەکەی لۆکاشینکۆ، لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا پارێزگاریی لێکراوە لەلایەن ڕوسیاوە، بەتایبەت لە پرسی سزاکانی یەکێتیی ئەوروپادا.